عه‌بادى ده‌گاته په‌رله‌مان و سی ڤی كاندیده نوێیه‌كان پێش خۆى گه‌یشت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12.4.2016) له سه‌عات 2:00ى پاش نیوه‌ڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌گاته ده‌گاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ دیارىكردنى رۆژێك بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كان و هێنانى ناوى جێگره‌وه‌كانیان، لیستی سی ڤی كاندیده نوێیه‌كانیش گه‌یشته په‌رله‌مان.
فه‌رهاد قادر، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ناو دانیشتنى په‌رله‌مانه‌وه،راگه‌یاند: "دانیشتنى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه و بڕیاره حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیران له سەعات 2:00ى پاش نیوه‌ڕۆ بگاته په‌رله‌مان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه سی ڤی كاندیده نوێیه‌كان گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان و به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردنى.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه عه‌بادى ئه‌مڕۆ رۆژێك دیارى ده‌كات بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى ئه‌م كابینه‌یه‌ی ئێستا و رۆژێك دیارى ده‌كات بۆ ناوى جێگره‌وه‌كان.
له باس‌نیوز
