سەرۆك بارزانی و كاكه حهمه كۆبوونهوه
ماڵپهری فهرمی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه كه ڕۆژی دووشەممە (11ـ 4ـ 2016) لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و قەیرانی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و هەروەها تیشك خرایە سەر شەڕی داعش و ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای شەڕی داعش.
هەر لەم كۆبوونەوەیە بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێم و قەیرانی دارایی ئاڵوگۆڕ كرا.
باسنیوز
