وەزارەتی پەروەردە چەند ڕێنماییەکی دەرکرد
لەو ڕێنماییانەدا ئاماژە بە شێوازی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەگشتییەکان کراوە و جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت بە زووترین کات بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
لەو ڕێنماییانەدا کە لە ٤٤ خاڵ پێکهاتووە، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە مەرج نییە خوێندکار لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا هەموو ڕۆژێک یەک جۆر پرسیار وەربگرێت و دەبێت بەسەر A و B دا دابەشبکرێت و هەروەها لە تاقیکردنەوەکاندا بەکارهێنانی جاف قەدەغەیە و دەبێت بە قەڵەم ڕەساس بێت.
