تەقینەوەیەک لە قامشلۆ روویدا

 تەقینەوەیەک لە قامشلۆ روویدا
بۆمبێکی چێندراو لە نزیک رێستۆرانتێک لە قامیشلۆ تەقییەوە و بەهۆیەوە شەڕڤانێک برینداربوو.

بەپێی گوتەی ئەو گەواهیدەرانەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو قسەیان کردووە " ئەمڕۆ (دووشەممە 11-4-2016 ) لە نزیک رێستۆرانتی ئەبو تارق لە گەڕەکی کۆرنیش لەسەر رێگای گشتیی قامیشلۆ بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە".

بەهۆی تەقینەوەکە ئەندامێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" برینداربووە و زیانیش بە شوینی تەقینەوەکە گەیشتووە.

دوای تەقینەوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە ئەو ناوچەیە و رێوشوێنی ئەمنیی توندیان گرتووەتەبەر و، سێ کەسیشیان لەو شوێنەکە دەستگیرکردووە.












رووداو
Top