سەرکردەیەکی باڵای داعش دەکوژرێت

 سەرکردەیەکی باڵای داعش دەکوژرێت
سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی توندڕەوی داعش بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە، دەکوژرێت.
بەپێی زانیارییەکان، فەواز حەسەنی ناسراو بە ئەبو عەلی شەرعی، دادوەری رێکخراوەکە لە شاری رەققە بووە، کە داعش وەک پایتەختی خەلافەتەکەی دەستنیشانی کردووە. ئەبو عەلی شەرعی بەوە ناسراوە، کە هەزاران بڕیاری بۆ لەسێدارەدان و سەربڕینی نەیارانی داعش داوە و دادوەری شەرعیی یەکەمی رێکخراوەکە بووە. میدیا عەرەبییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو دادوەرەی داعش لە چەندین شوێن رایگەیاندووە، کە شانازیی بەوەدەکا ژمارەیەکی زۆر بڕیاری لەسێدارەدانی دەرکردووە و زیاتر لە 100 سزای لەسێدارەدانیشی بە دەستی خۆی جێبەجێکردووە. دوای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور، ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا، کە ئەرکیان بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی داعشە لە کوردستانی باشوور و رۆژئاوا و سوریا و عێراق لە رێی فڕۆکە جەنگییەکانەوە.












باسنیوز
Top