مووچەی فەرمانبەری نەینەوا دیارنییه
(د. ماجد شەنگالی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەریی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: " عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک بەناوی (عبرە الخلیج) کردووە بۆ ئەوەی موچەی (٨٠٠٠) فەرمانبەری وەزارەتی تەندروستی نەینەوا لە بەغدا بھێنێت بۆ کوردستان تاکو موچەی ئەم فەرمانبەرانەی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان ئاوارەن بدات، کۆمپانیای ناو براو مووچەی مانگی (١ ،٢) ئەو فەرمابەرانەی خواردووە، بڕەکەی (١١,٨٠٠,٠٠٠) دیناری عێراقیـە."
(شەنگالی)گوتیشی: "ئەوە چەندین جارە بە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵێین گرێبەست لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکەن، لەبەرئەوەی ئاوارەکان لە کوردستانن، نەک لەگەڵ کۆمپانیەک بەو جۆرە مووچەکان بخوات و نەیدات."
k d P
