سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەللاوی دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەللاوی دەكات
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی و شاندی یاوەری، سەرۆك بارزانیان لە بیروڕای خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و قەیرانی سیاسی و چۆنییەتی چارەسەركردنی قەیرانەكە ئاگادار كردەوە. بارزانییش سیاسەتی هەرێمی كوردستانی لەمبارەیەوە بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پڕۆسەی سیاسی بەبێ پابەندبوونی لایەنەكان بە پرەنسیپی شەراكەت ناچێتە پێش و قەیرانەكانیش چارەسەر ناكرێن.
Top