كچە ئێزیدییەكی تری ژێر دەستی داعش خۆی دەكوژێ

كچە ئێزیدییەكی تری ژێر دەستی داعش خۆی دەكوژێ
نادیە موراد خانمە كەسایەتی ئێزیدی ڕزگاربووی ژێر دەستی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كەمێك پێش ئێستە وێنەیەكی كچێكی ئێزیدی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە لەژێر دەستی داعش خۆی كوشتووە.



نادیە موراد كە بووەتە دەنگی ئازادیی كچانی ئێزیدی لە جیهان، لە هەژماری خۆی لە ماڵپەڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا جریوەیەكی كردووە و تیایدا وێنەی خاتوو (جیهان)ی داناوە و لەسەری نووسیوە "جیهان كچە ئێزیدییەكی ترە كە نەیتوانی زیاتر بەرگەی ژێردەستەیی داعش بگرێ و خۆی كوشت".


لەوەتی داگیركاری داعش بۆ سەر سنجار و ڕفاندنی كچانی ئێزیدی و كردینیان بەكۆیلە بەنێوی ئاینی ئیسلامەوە، بەهەزاران كچی ئێزیدی خۆیان كوشتووە یان كوژراون و بێ سەروشوێن بوون.







له باسنيوز
Top