سوپای پاسداران: ئەمەریکا بۆی نییە باسی بەرنامەیی مووشەکیی ئێران بکات
بەپێ هەواڵی ئاژانسی ئیرنا "حوسێن سەلامی" جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئەمڕۆ شەممە 2018 -4 -9 لە لێداوانێکدا گوتی: "پرسی بەرنامەی مووشەکیی ئێران لە چوارچێوەی دەسەڵات و ئیختیاری ئەمەریکییەکاندا نییە کە لەبارەیەوە قسە بکەن."
ئاماژەی بەوەش داوە "پرسی بەرنامەی مووشەکی و بەرگریی ئێران هیچکات دانوستانی لەسەر ناکرێت و پەیوەندیی بە ئیرادە و بڕیاری ناوخۆیی ئێرانەوە هەیە کە لەلایەن خامنەییەوە فۆرمی گرتووە و هێزە چەکدارەکانیش پشتگیرییان کردووە."
لێدوانی ئەم فەرماندەیەی سوپای پاساداران لە کاتێک دایە کە پاش ئەوەی ئێران چەند جۆر مووشەکی بالستیکی تاقی کردەوە، لەلایەن ئەمەریکا، ولاتانی رۆژئاوا و ئەنجومەنی ئاسایشەوە رووبەڕووی رەخنە بووە و وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمەریکاش نزیکەی 100 کەسی سەربازای و کۆمپانیای ناوخۆیی ئێران و بیانیی بەهۆی یارمەتیی پرسی بەرنامەی مووشەکیی ئێران خستە لیستەی گەمارۆکانەوە.
ماوەیەکە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتیی بەهۆی بەرنامەی مووشەکیی گوماناویی کۆماری ئیسلامییەوە زەخت و گوشاریان خستووەتە سەری و لەو باوەڕە دان دەبێ گەمارۆی بخرێتە سەر و پێشی پێ بگیرێت و لە بارانبەردا ئێرانیش بە مافی خۆی دادەنێت و پێی وایە لە دەرەوەی رێککەوتنی ناوکییە.
باسنيوز
