به‌له‌مێكی دیكه له ئیجه نقومبوو، كوردیشی تێدایه
ئاژانسی فرانس پرێس له‌زاری به‌رپرسێكی پاسه‌وانی كه‌نار ده‌ریاوه بڵاویكرده‌وه، ئه‌و به‌له‌مه كه درێژه‌ی 3.5 مه‌تر بووه، له توركیاوه به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێكه‌وتبوو كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو، پێنج له‌و كۆچبه‌رانه رزگاركران و پێنجی دیكه‌شیان نقوم بوون كه یه‌كێكیان منداڵه‌و چواریان ژنن.
تائێستاش پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی دیارنه‌ماون به‌رده‌وامه، به‌ڵام تائێستا به‌دیاریكراوی نازانرێت ئه‌و به‌له‌مه‌ی نقومی ئاو بووه به‌دیاریكراوی چه‌ند كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو.
ئامانج عه‌بدوڵا به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق راگه‌یاند :"ئه‌و به‌له‌مه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ده‌ریای ئیجه‌دا نقوم بووه، ژماره‌یه‌ك كوردی باشوری تێدایه".
وتیشی :"تاوه‌كو ئێستا چوار كه‌س بوونه‌ته قوربانی و پێنج كه‌سیش بێسه‌رووشوێنن، له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی نوێنه‌ری فیدراسیۆنین زانیاری زیاترمان پێبدات".
ئامانج عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی به‌ئه‌وان وتراوه ئه‌وه‌یه 19 كه‌س له‌به‌له‌مه‌كه‌دا بووه، 10 كه‌سیان رزگار كراوون، به‌پێی هه‌واڵه‌سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ناو قوربانیه‌كاندا كودیشی تێدایه.
به‌له‌مه‌كه له‌توركیاوه به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێ كه‌وتبوو، به‌هۆی به‌هێزی شه‌پۆله‌كانه‌و بچوكی به‌له‌مه‌كه‌وه وه‌رگه‌ڕاوه ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران عیراق.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ رێگریكردن له شه‌پۆلی كۆچبه‌ران، حاڵه‌ته‌كانی نقومبوون له ده‌ریای ئیجه له‌نێوان یۆنان و توركیا به‌رده‌وامن و كه زۆرجار منداڵان له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
دوایین رووداوی ژێر ئاوكه‌وتن له ده‌ریای ئیجه له 14 ی ئازاری رابردوودا بوو كاتێك هه‌شت كۆچبه‌ر به‌هۆی ژێر ئاكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه له نزیك جه‌زیره‌ی كوس ونبوون.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، زیاتر له 140 هه‌زار كه‌س له سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌می رابردوه‌وه له توركیاوه گه‌یشتونه‌ته یۆنان و 418 كۆچبه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له خه‌ندان
