ئەنگێلا مێرکڵ دەچێتە باکووری کوردستان

ئەنگێلا مێرکڵ دەچێتە باکووری کوردستان
لەسەر بانگهێشتنامەی شارەوانی پارێزگای کلیس و 3هەزار ژنی سنوورەکە، ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا رۆژی 16-4-2016 بە سەردانێک دەگاتە شاری کلیس لە باکووری کوردستان.

مێرکڵ لە سەردانەکەیدا کەمپی پەنابەران بەسەر دەکاتەوە، بەتایبەت ئەو کەمپانەی کە دەزگا ئەڵمانیەکان هاوکاری مرۆییان پێ دەبەخشن.

شاری کلیس یەکێکە لە شارەکانی باکووری کوردستان و دەکەوێتە نزیک سنووری سووریا، ئێستا ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 90 هەزار کەسە، بەڵام 129 هەزار پەنابەر روویان تێکردووە و زۆرینەیان خەڵکی سووریا و رۆژئاوای کوردستانن.








رووداو
Top