ئەمریکا بنکە سەربازییەکەی لە کوردستانی رۆژئاوا دەگوازێتەوە
رۆژی شەممە 9ـی نیسانی 2016، سەرچاوەیەک لە کوردستانی رۆژئاواوە راگەیاند: بە گواستنەوەی بنکە سەربازییەکە، ئەمریکا دەیەوێ بنکە سەربازییە نوێیەکە بکاتە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی بۆ هێزەکانی.
بەپێی زانیارییەکان، پێشتر بڕیار بوو بنکەکە لە گوندی (خەراب عیشق) لە رۆژهەڵاتی کۆبانێ بکرێتەوە و ئێستا بڕیاردراوە بگوازرێتەوە گوندی (سەبت) لە باشووری شارەکە، هەرچەندە سوپای ئەمریکا چەندین دۆنم زەوی لە گوندی خەراب عیشق کڕی بوو.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کە گوندی سەبت گوندێکی عەرەبنشینە و ئێستا بەهۆی شەڕەوە چۆڵ کراوە و هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە سەرپەرشتیی راوێژکارانی ئەمریکا دەیپارێزن.
باسنيوز
