شاندى هەرێم لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى شارى بەغداوە گەڕایەوە بۆ هەرێمى کوردستان

شاندى هەرێم لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى شارى بەغداوە گەڕایەوە بۆ هەرێمى کوردستان
شاندى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى شارى بەغداوە گەڕایەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

شاندى هەرێمى کوردستان لە دواى ئەنجامدانى سێ چاوپێکەوتنى جیاواز لەگەڵ جۆن کیرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا، حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق و فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى عێراق بەرەو هەرێمى کوردستان گەڕانەوە.

ئەمڕۆ ٨ى نیسانى ٢٠١٦ شاندێکى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتیى نیچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، کە فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم و فەلاح مستەفا سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم یاوەرییان دەکردن، سەردانى بەغدایان کرد.

شاندەکەى هەرێم لە سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا باسیان لە پەیوەندیى نێوان هەرێم و بەغدا، جەنگى دژ بە داعش و پشکى کورد لە ناو حکومەتى عێراقدا لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکى و عێراقى کردبوو. جۆن کیریش ڕایگەیاندبوو، دەبێت عێراق فیدڕاڵى و یەکگرتوو بێت. هەروەها جۆن کیرى ڕاگەیاندبوو یارمەتیى پێشمەرگە دەدەن. هاوکاتیش بە پێى ڵێدوانێکى فریاد ڕەواندزى، جۆن کیرى وتویەتى هاوکاریى هەرێم دەکەن و هەرێم پشکیشى دەبێت لەو هاوکارییانەى پێشکەشى عێراق دەکرێت.
Top