جۆن كێری: یارمەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەدەین
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جۆن كیری وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوویه‌وه‌و دواتر له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوویه‌وه.
وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم پێكهاتوون له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم.
دوێنێ سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به خه‌ندانی راگه‌یاند كه وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا دهكاتو له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
حه‌دیسی راشیگه‌یاند كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه بریتی ده‌بێت له پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی نه‌وت و جه‌نگی دژ به داعش‌و پرسی رزگاركردنی موسڵ.
