وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم زیاتر له هه‌زار فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راگه‌یاند :"ماوه‌ی مانگێكه كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی بالاَی چاكسازی كه‌سه‌ردانی وه‌زاره‌تیان كرد و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تیان كرد به‌لاَم له‌خزمه‌تی هاولاَتیاندا بێت".
وتیشی :"ئه‌مڕۆ بڕیاردرا 1067 هۆبه‌و به‌ش و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و لاببرێت، به‌و به‌شانه‌ی كه‌ماوه‌ته‌وه خزمه‌تێكی باشتر ده‌كه‌ین، چونكه هه‌ندێك به‌ش و هۆبه‌ی زیاده هه‌بوون كه‌لابراوون كه‌رۆتینی دروستده‌كرد".
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌مكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر راسپارده‌كانی لیژنه‌ی بالاَی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان چونكه پۆسته‌كان پێویستیان به‌ده‌رماڵه هه‌یه ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی خه‌رجی به‌كاربه‌ریش كه‌مده‌كرێته‌وه.
وتیشی "له‌كۆی 3 هه‌زار و 521 پۆست له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 1067 پۆست كه‌مكراوه‌ته‌وه له‌ئێستادا دوو هه‌زار و 454 پۆست ماوه، كاره‌كانیش به‌باشی ده‌ڕوات به‌ڕێوه".
سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌ش و هۆبانه‌ی لابراون، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایگه‌یاند، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌ر له‌شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه به‌لاَم ته‌نها پله وه‌زیفیه‌كانیان نامێنێت، گۆڕانكاری له‌هیكه‌لی وه‌زاره‌ته‌كه‌شداله‌جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی بۆ خواره‌وه ده‌ستكاری كراوه.
ئه‌مه دووه‌م وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه فه‌رمانگه‌و هۆبه‌و به‌شه‌كانی كه‌مبكاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كه‌مكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌و هۆبه‌و به‌شه‌كانی راگه‌یاند.
كه‌مكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كان له‌چواچێوه‌ی سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهاته، كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌چه‌ند مانگی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی بۆ پێداچونه‌وه به هه‌یكه‌لی حكومه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌و هۆبه‌و به‌شه‌كان دروستكرد.
لیژنه‌كه له ئێستادا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان له گفتوگۆدایه به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌و هۆبه‌و به‌شه‌كان.
خه‌ندان
