مووچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

 مووچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت، رۆژی دووشەممەی دابێ، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە كە ڕۆژی دووشەممەی دابێ، ڕێككەوتی 11/4/2016 دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت.
Top