هاتوچۆی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی وەنەوشەیەک دەدات
بەپێی روونکردنەوەکە، ، فازڵ حاجی حوسێن، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر وێڕای رەتکردنەوەی هەواڵی ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن، رایدەگەیەنێت، کە تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە (168244/ هەولێر- بارهەڵگر) ساختە نییە و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ پێیداوە.
فازڵ حاجی حوسێن ئاماژەی بەوەداوە، کە چەند لاندگرۆزەرێک بەشێوەیەکی یاسایی تابلۆی بارهەڵگریان پێدراوە و ئەوانە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری (ئەمبوڵانس)ن.
پێشتر چەند دەزگایەکی راگەیاندن وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان بڵاوکردبووەوە و رایانگەیاندبوو، کە چەند لاندگرۆزەرێکی تایبەت، تابلۆی ژمارەی زەردیان بەستووە و پۆلیس ئاگادار نییە.
بەپێی یاساکانی هاتوچۆی کوردستان، ئۆتۆمبێلی تایبەت تابلۆی سپییان بۆ دەبەسترێ، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر تابلۆی زەرد و ئۆتۆمبێلی کرێش تابلۆی سووریان بۆ دەبەسترێ.
باسنیوز
