مه‌سروور بارزانی: دوای رزگارکردنی مووسڵ پێویستە لە بەڕێوەبردنی شارەکەدا رۆڵی پێکهاتەکان لەبەرچاو بگیرێ
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی ماركۆ كارلیۆس باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق و خاتوو ئه‌لیساندرا دیپیبۆ كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوی مووسڵ و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه كرا.
مه‌سروور بارزانی، وێرای سوپاسكردنی هه‌ڵوێستی گه‌ل و حكوومه‌تی ئیتاڵیا له به‌رامبه‌ر هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی له گه‌لی هه‌رێمی كوردستاندا، ئاماژه‌ی به ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ له تیرۆریستانی داعش و قۆناغی دواتر كرد و رایگه‌یاند، پێویسته له به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌دا له قۆناغی دوای رزگاركردنیدا رۆڵی پێكهاته‌كان له‌به‌رچاو بگیرێ.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوی مووسڵ، كه به پێی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی به‌غدا و ئیتاڵیا بڕیاره كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی ده‌ست به كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بكات، چونكه به‌پێی پێشبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی شاره‌زا و پسپۆرانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌نداوه‌كه داڕما، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه و هیوای خواست، كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه به زووترین كات ده‌ست پێ بكات و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر ئاسانكارییه‌ك نیشاندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرایه‌وه و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا به سه‌رسامیه‌وه ئاماژه‌ی به خۆراگری و قاره‌مانێتی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش كرد و دووپاتی له پشتیوانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌شی كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێمه شه‌ڕی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان له هه‌موو بواره‌كان به شێوه‌یه‌ك پته‌وتر بكه‌ین، كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێستا و ئایندهی هه‌ردوولادا بێت.
