سەرۆك بارزانی پێشانگەی ساڵانەی نێودەوڵەتیی كتێبی لە هەولێر كردەوە
دەزگای مەدا بەهاوكای حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە پێشانگەكە دەكاتەوە. ئەمساڵ 200 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە لە 20 وڵاتی عەرەبی و 4 وڵاتی ئەوروپی بەشدارن و، زیاتر لە 700 هەزار ناونیشانی کتێب نمایشكراون، پێشانگەكە ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر كە 11 ساڵە لەسەر یەك دەكرێتەوە، بۆ ئەمساڵ بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی، داشکاندنی بۆ نرخی کتێبەکان کردووە.
هاوکات هەریەک لە کتێبەکانی، ئایینی، زانستی، فەلسەفی، مێژوویی، جوگرفیا، ئەدەب و چەندان جۆری دیکە لە خۆدەگرێت و، بە یەکێک لە پێشانگە دیارەکانی کتێب دادەندرێت لە عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
رووداو
