سەرۆك بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ گەلی سووریا دەربڕی

سەرۆك بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ گەلی سووریا دەربڕی
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی باڵای دانوستاندنەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەكات و پشتیوانی خۆیشی بۆ گەلی سووریا دەردەبڕێت.

رۆژی سێشەممە 4-4-2016 مەسعود بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ریاز حجاب سەرۆكی دەستەی باڵای دانوستاندنەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەكەدا بارزانی هیوای ئەوەی خواست كە: "دانوساندنەكانی جنێڤ بەخێر و لە بەرژەوەندیی خەڵكی سووریا بگاتە ئەنجام و پشتیوانیی خۆیشی دەربڕی بۆ هەر هەوڵێك كە ببێتە هۆی كۆتاییهێنان بەئێش و ئازارەكانی گەلی سووریا."

لە کۆتایی دیدارەکەدا وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە"بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی سووریا و هەروەها گفتوگۆ و دانوستاندنەكانی جنێڤ لەمەڕ چارەسەركردنی قەیرانی سووریا ئاڵوگۆڕكرا."
Top