مەسرور بارزانی: پێشمەگە بە باوەڕی تەواوەوە شەڕ دەکەن و بەرگری دەکەن

مەسرور بارزانی: پێشمەگە بە باوەڕی تەواوەوە شەڕ دەکەن و بەرگری دەکەن
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشمەرگە چوار مانگە موچەی وەرنەگرتووە و نازانن تاکەی بەم بارودۆخەوە دەتوانن بەردەوام بن لە شەڕی دژی داعشدا.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی CBS مەسرور بارزانی رایدەگەیاندووه‌:پێشمەرگەکانمان زیاتر لە 4 مانگە موچەیان وەرنەگرتووە لە کاتێکدا ئەوان لە هێڵەکانی پێشەوە خەریکی شەڕکردنن دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

وتیشی: راستە پێشمەگە بە باوەڕی تەواوەوە شەڕ دەکەن و بەرگری دەکەن، بەڵام کێشەی خێزانیان بۆ دروستدەبێت، چونکە ئەوان خێزانیان هەیە و پێویستە ئاگاداری بن، بۆیەش لە بەر بارودۆخەکە نازانین تا کەی پیشمەرگە دەتوانن بەم وەزعە بێ پارەییەوە لە هێڵەکانی بەرگری دژی داعشدا بەردەوام دەبن.

هەرێمی کوردستان لە ئێستادا نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارەی پەناداوە و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە ده‌ڵێت، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بە هۆی ئاوارەکانەوە لە سەدا 30 زیادیکردووە.

تا ئێستا زیاتر لە 1400 پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی روبەڕووبوونەوەی داعشدا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تا ئێستاش کەمی چەک و پێدوایستی سەربازییان هەیە، لە بەرامبەریشدا داعش بۆمبی جیاواز بەکاردەهێنێت و چەکدارەکانیشی هەمیشە ئامادەی خۆتەقاندنەوەن.













خەندان
Top