بوونی حهشدی شهعبی له كهركووك رهتدهكرێتهوه
پارتی و یەکێتی کە کۆبوونەوەکەیان بەڕێوەدەبرد، داوایان لەلایەنە سیاسییەکانی کەرکووك کرد، مەترسی شەڕی داعش لەبەرچاو بگرن، لایەنەکان بڕیاریاندا کە ئەو گرژییەی لەنێوانیاندا دروستبووە لە ھەرێمی کوردستان، نەیگوازنەوە بۆ شاری کەرکووك.
لایەنە سیاسییەکان بوونی حەشدی شەعبیان لە شارەکەدا بەمەترسی لە قەلەم داو لە سەر ئاستی حزبە کوردییەکانیش، لێژنەیەك پێکھێنرا، کە مانگانە کۆبوونەوە ئەنجامبدەن.
ھەرچەندە لەم کۆبوونەودا بڕیاربوو ھەموو لایەنە کوردییەکان بەشداربن، بەڵام بەبێ بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبوونەوەکە بەڕێوەچوو.. بیانووی گۆڕانیش بۆ بهشدارینهكردنی ئهوهبوو، كه كۆبوونهوهكه له بارەگای پارتی ئەنجامدراوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئێمە ئامانجمانە کورد لەم شارەدا یەکدەنگ بێت، بۆیە داوامان لەھەموو لایەنەکان کردووە کە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن، ئەو لایەنانەشی کە نەھاتوون خۆیان دەخەنە ژێر پرسیارەوە".
لایەنە سیاسییە کوردییەکان پێیانوایە، ئێستا واقعێك ھاتووهتە پێشەوەو ھێزەکانی پێشمەرگەش شاری کەرکووك دەپارێزێن، ھەروەھا ئەم شارە پێویستی بە بڕیارێك ھەیە بۆ ئهوهی بگهڕێتهوهی سەر ھەرێمی کوردستان.
k24
