زێباری: ڕێگه ناده‌ین نوێنه‌ری كورد به‌سه‌رماندا بسه‌پێنرێت
رۆژی پێنج شه‌ممه عه‌بادی 16 كاندیدی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ خسته به‌رده‌م په‌رله‌مان، كه دوو كاندیدی كوردی تێدابوو، به‌ڵام یه‌كێكیان كه كاندیدی وه‌زیری نه‌وت بوو رۆژی هه‌ینی كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
هۆشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عیراق كه‌ناوی له‌لیستی كاندیده نوێیه‌كانی عه‌بادیدا نییه، له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ رۆیته‌رز، ڕایگه‌یاند: "پێكهاته‌ی كابینه نوێیه‌كه‌ی عه‌بادی له‌لایه‌ن كورده‌وه پشتگیری ناكرێت."
ڕونیشیكرده‌وه:"هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌ڵوێستَكی یه‌كگرتووی هه‌یه: ئێمه ڕێز له‌ده‌ستوور ده‌گرین، ڕێگا ناده‌ین نوێنه‌ری كوردمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن."
زێباری كه سه‌ربه پارتی دیموكراتی كوردستانه وتیشی: "هه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دیكه بۆ كورد پێویسته دادپه‌روه‌رانه بێت."
بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبێته‌وه، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی كابینه نوێیه‌كه‌ی عه‌بادی و ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی ئێستا كه به‌پێی گۆڕانكارییه‌كان جگه له وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ سه‌رجه‌میان ده‌گۆڕدرێن.
تائێستا دیار نییه چه‌ند كوتله‌ی په‌رله‌مانی پشتگیری كابینه نوێیه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كه‌ن، یاخود ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كوتله كوردییه‌كان دوێنێ له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌ڵوێستیان به‌وه‌ی كاندیده‌كانی پشكی كورد له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه دیاری بكرێت.
كوتله كوردییه‌كان هه‌روه‌ها رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی كورد سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانی پێویست ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر پشكی خۆی له كابینه‌ی ته‌كنۆكراتدا كه عه‌بادی زیاتر له مانگێكه سه‌رقاڵی پێكهێنانیه‌تی.
دوێنێ تاریق گه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ره‌نگه كورد ببێته ئۆپۆزسیۆن، چونكه عه‌بادی "پێشێلی" رێككه‌وتنی سیاسی كردووه " ئێمه‌ش ئه‌و حه‌قه‌مان هه‌یه لێی هه‌ڵبگه‌ڕێینه‌وه".
هه‌ر دوێنێ ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندبوو :"حه‌یده‌ری عه‌بادی ده‌توانێت داوای ئه‌و پێوه‌رانه بكات كه پێویسته له‌كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كاندا هه‌بن، به‌لاَم ده‌ستنیشانكردنی كاندید پێویسته به‌هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كان بێت".
راشیگه‌یاندبوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق مافی پێكهێنانی حكومه‌تی نیه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ده‌كرێت داوای كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر و لێهاتویی بكات كه له‌كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كاندا هه‌بێت، به‌لاَم ناكرێت له‌ژێر هیچ ناونیشانێكدا حكومه‌تێك به‌بێگه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه‌كان پێكبهێنێت و پێویسته به‌هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كان ئه‌و كاره ئه‌نجامبدرێت.
ئارام شێخ محه‌مه‌د جه‌ختیشیكردبوویه‌وه، كاندید له‌ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، "مه‌به‌ستیشمان دژایه‌تی هیچ به‌رێزێك نیه و به‌رژوه‌ندیی ته‌سكی حزبایه‌تیش نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ترسمانه له‌هه‌ژمونكردنی لایه‌ن و پێكهاته‌یه‌ك به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان و دانانی كۆمه‌لێك كه‌س به‌ناوی ته‌كنۆكرات كه به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ره‌ِشه‌ی لابردن و په‌راوێزخستندا ده‌بن".
خه‌ندان
