سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامی: پێویستە هەموومان پاڵپشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بین

سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامی: پێویستە هەموومان پاڵپشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بین
سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، کە پێویستە هەموو لایەک پشتگیریی هەوڵەکانی ”مەسعود بارزانی“، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکەن.



”ئیحسان مەلا عەلی عەبدولعەزیز“، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان لە بەرنامەیەکی کەناڵی (کوردستان 24) رایگەیاندووە، پێویستە کورد ھەوڵبدات وەک میللەتانی دیکە وڵات و کیانی خۆی ھەبێت، ”ئێمە وەک بزوتنەوەی ئیسلامی ھەر لە سەرەتاوە باوەڕمان بەوە ھەبووە، کە کورد مافی خۆیەتی دەوڵەت و کیانی خۆی ھەبێت“.



ئیحسان مەلا عەلی عەبدولعەزیز داوای لە حزب و لایەنەکان کردووە، ناکۆکییەکان بەلاوە بنێن و پاڵپشتیی ”سەرۆک مەسعود بارزانی“ بکەن، تاوەکو کورد ببێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ.



سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەکان رایگەیاند، کە پێویستە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەمریکا، کە بڕيارە لە رۆژی 8ـی تشرینی دووەمی 2016 ئەنجام بدرێ، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام بدرێت.








باسنيوز
Top