پۆلیسی فینله‌ندا كوردێك به‌تۆمه‌تی "هه‌ڕه‌شه‌كردن" له‌باڵیۆزی توركیا ده‌ستگیرده‌كات
بیلال غه‌فور، ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له‌لایه‌ن هێزێكی پۆلیسه‌وه كه له‌چوار كه‌س پێكهاتبوون هه‌ینی رابردوو له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیركرا، دوای 10 كاتژمێر مانه‌وه‌ی له بنكه‌ی پۆلیس دواتر به "كاتی" ئازادكرا.
بیلال به خه‌ندانی وت: "دوێنی هه‌ینی 1/4/2016دوای بینینی فیدیۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی چالاكوانانی كورد له‌لایه‌ن هیزه‌كانی توركیاوه، په‌یوه‌ندیم كرد به باڵیۆزخانه‌ی توركیا له فبنلاندو سه‌رزه‌نشتی مروڤ كوشتنه‌كانی توركیام كرد‌و پێم راگه‌یاندن كه مانگی داهاتوو له‌به‌رده‌م بینای كونسوڵخانه‌كه‌یان چالاكی ده‌كه‌م".
ئه‌و گه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه چه‌ند كاتژمێرێك دوای ته‌واوبوونی په‌یوه‌ندیه‌كه، پۆلیس له دره‌نگانێكی شه‌ودا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیریان كردوه‌و ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه‌و ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر لابتۆپه‌كه‌یدا.
پۆلیسی فینله‌ندا مۆڵه‌تی پشكنینی ماڵه‌كه‌ی بیلالیان پێبوه له‌كاتی چونه‌ته ژووره‌وه، به‌پێی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی پۆلیس كه كۆپیه‌كی لای خه‌ندانه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و گه‌نجه به تۆمه‌تی "هه‌ڕه‌شه" له باڵیۆزخانه‌ی توركیا ده‌ستگیركراوه.
بیلال ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا پۆلیس پێیوتووه كه هه‌ڕه‌شه‌ی له باڵیۆزخانه‌ی توركیا كردوه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی كردبێت‌و رایگه‌یاند كه ته‌نها وتوویه‌تی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه‌یاندا چالاكی ئه‌نجام ده‌دات.
دوای وه‌رگرتنی ئیفاد لێی، پۆلیس به‌شێوه‌یه‌كی "كاتی" گه‌نجه‌كه‌ی ئازاد كردوه.
بیلال پێشتر دانیشتووی قه‌زای كه‌لار بووه له گه‌رمیان، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رۆیشتۆته فیله‌نداو داوای په‌نابه‌ری له‌و وڵاته كردوه.
خه‌ندان
