هه‌ولێر.. تانكه‌رێك سایدی خۆی ده‌به‌زێنێت‌و گڕده‌گرێت
رائید فازل حاجی حسێن، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر راگه‌یاند: "كاتژمێر 5:40 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گوندی ئۆمه‌رئاوا له نزیك قوشته‌په له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر – كه‌ركوك، تانكه‌رێك به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه له‌كاتی چوونی به‌ره‌و كه‌ركوك وه‌رگه‌ڕا".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ثؤليسى هاتوچۆی هه‌ولێر روونیكرده‌وه، كه شۆفێره‌كه كۆنتڕۆلی له ده‌ستداوه‌و چۆته سه‌ر سایده‌كه‌ی تر‌و خۆی كێشاوه به بارهه‌لگرێكی گواستنه‌وه‌ی بتلی غازدا.
هه‌روه‌ها وتی: "دواتر تانكه‌ره‌كه خۆی كێشاوه به سێ كابینه‌دا كه له ته‌نيشتی ڕێگایه‌كه‌دا بوون، پاشان وه‌رگه‌ڕاوه‌و شوفێره‌كه‌شی سوتاوه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر روداوه‌كه‌ی به "گه‌وره" ناوبرد‌و وتیشی كه زیانی ماددی زۆر له ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه كه‌وته‌وه.
هه‌ندێك له روداوه‌كانی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا به‌هۆی تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌وه‌یه، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیشدا گڕده‌گرن به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیان پێیه.
خه‌ندان
