ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گەورە تیرۆریستێکی له‌ كه‌ركوك راگەیاند

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گەورە تیرۆریستێکی له‌ كه‌ركوك راگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە 30-3-2016 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی چەكدارێكی سەر بە رێکخراوی داعشی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرکووک راگەیاند.

بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و له‌ ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچونێكی ورد تواندرا له‌ شه‌وی 29-3-2016 له‌ سنووری رۆژئاوای كه‌ركووك و له‌ ناوچه‌یه‌كی نێوان كه‌ركووك و قه‌زای حەویجه‌ له‌ ئۆپه‌رسیۆنێكدا گه‌وره‌ تیرۆریستێك ده‌ستگیربكرێت".

بەپێی راگەیێندراوەكە ئەو چەكدارەی داعش ناوی "مالك رەفعەت خەلەف جەدوع".

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، مالك ئه‌ندامێكی دیاری گرووپی داعش بووه‌ و له‌ "كەرتی دوبس" سه‌ر به‌ "ویلایه‌تی كه‌ركووك" و به‌شدار و پیلاندانه‌ری چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بووه‌ له‌ ناو شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك.
Top