ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له به‌غدا
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یاند "كوتله كوردستانییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییانه‌ی عه‌بادی به‌نیازه له كابینه‌ی حكومه‌تدا ئه‌نجامیان بدات".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پاڵپشتی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌بن به‌ڕێگه‌ی یاسایی و ده‌ستووری.
به‌پێویستیشیانزانیوه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان نوێنه‌ریان هه‌بێت له دروستكردنی بڕیار‌و هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
بڕیاره بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هه‌ر ئه‌مڕۆ كوتله كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆببنه‌وه.
ئارێز عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق به‌خه‌ندانی وت: "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ قسه‌كردن ده‌بێت له‌سه‌ر دوایین مه‌وقیفی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی نیوه‌ی كابینه‌كه‌ی بگۆڕێت، یاخود هه‌موو كابینه‌كه‌ی".
وتیشی: "ده‌بێت خۆمان ئاماده‌بكه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی سبه‌ینێ، ئێمه به‌رده‌وام له‌سه‌ر داواكانمان و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارین و ئه‌و وه‌زیرانه‌ی هه‌مانه پشتیوانی مانه‌وه‌یان ده‌كه‌ین".
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌موو حكومه‌ته‌كه گۆڕا ئه‌وا ده‌بێت خۆیان ئه‌و كاندیدانه دیاریبكه‌ن له‌سه‌ر پشكی كورد، نه‌ك حه‌یده‌ر عه‌بای خۆی خه‌ڵكی تر كاندید بكات بۆ وه‌زاره‌ته‌كان له‌سه‌ر پشكی كورد.
جموجۆڵی فراكسیۆنه كوردییه‌كان بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی عه‌بادی، پێش رۆژێك دێت له كۆتاییهاتنی ئه‌و واده‌یه‌ی په‌رله‌مان بۆ عه‌بادی دیاریكردووه بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان بۆ حكومه‌تی ته‌كنۆكرات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران شه‌وی رابردوو له وته‌یه‌كدا داوای له په‌رله‌مان و كوتله‌كان كرد هه‌ڵوێستی خۆیان دیاریبكه‌ن كه حكومه‌تی ته‌كنۆكراتیان ده‌وێت یان ده‌یانه‌وێت خۆیان كاندید پێشكه‌شبكه‌ن.
ئه‌مڕۆش سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، عه‌بادی دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌ستدایه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كابینه‌یه‌كی وزاری پێشكه‌شبكات كه هه‌ڵگری خه‌سڵه‌ته پێویست و داواكراوه‌كان بێت و ببێته‌هۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت پێویسته حكومه‌تێكی ته‌كنۆكراتی گشتگیر رابگه‌یه‌نێت، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌یه بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆ سه‌رخستنی چاكسازییه‌كان.
خه‌ندان
