كەلار.. 5 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كران

كەلار.. 5 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كران


هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانیدا بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوە و بەكارهێنان‌ و مامەڵەكردن بەمادەی هۆشبەر، 5 تۆمەتباری مادەی هۆشبەریان دەستگیر كرد.



بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان "لە شەوانیی رابردوودا لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، هاووڵاتیەكی تەمەن 28 ساڵی دانیشتووی شاری كەلار بەناوی (ف.ح.ك) بە تۆمەتی بەكارهێنان ‌و مامەڵەكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر كرا و لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە".



بەپێی راگەیەندراوەكە "رۆژی 29/3/2016 لەسەر هەمان دۆسیە 4 تۆمەتباری دیكەی دانیشتدوی شاری كەلار دەستگیر كراون‌ و پاش ئەوەی دۆسیەكەیان خراوەتە بەردەستی دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماەی 14/2 ی یاسای مادە هۆشبەرەكان راگیراون‌ و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".



لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە كە "چوار تۆمەتبارەكەی دیكە تەمەنیان لەنێوان 15 ـ 41 ساڵ دایە".





باسنیوز


Top