كورد خۆی بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی سبه‌ینێ ئاماده ده‌كات
سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئه‌و واده‌یه كۆتایی دێت كه په‌رله‌مان خستیه به‌رده‌م عه‌بادی بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیده‌كان بۆ كابینه‌ی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات، ئه‌مڕۆش فراكسیۆنه كوردییه‌كان له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه بۆ تاووتوێكردنی هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه سبه‌ینێ بخرێته‌ڕوو، دواتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بنه‌وه.
ئارێز عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق به‌خه‌ندانی وت: "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ قسه‌كردن ده‌بێت له‌سه‌ر دوایین مه‌وقیفی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی نیوه‌ی كابینه‌كه‌ی بگۆڕێت، یاخود هه‌موو كابینه‌كه‌ی".
وتیشی: "ده‌بێت خۆمان ئاماده‌بكه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی سبه‌ینێ، ئێمه به‌رده‌وام له‌سه‌ر داواكانمان و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارین و ئه‌و وه‌زیرانه‌ی هه‌مانه پشتیوانی مانه‌وه‌یان ده‌كه‌ین".
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌موو حكومه‌ته‌كه گۆڕا ئه‌وا ده‌بێت خۆیان ئه‌و كاندیدانه دیاریبكه‌ن له‌سه‌ر پشكی كورد، نه‌ك حه‌یده‌ر عه‌بای خۆی خه‌ڵكی تر كاندید بكات بۆ وه‌زاره‌ته‌كان له‌سه‌ر پشكی كورد.
باسی له‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سلێمانی به‌رچاوی ئه‌وانی له‌به‌غدا روونتركرده‌وه، ئێستا لایه‌نه عیراقیه‌كانیش ده‌زانن هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی تر چۆن ده‌بێت، ئه‌و په‌یامه‌شی پێدان یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌یه‌و كه‌س نوێنه‌رایه‌تی كوردستان ناكات.
خه‌ندان
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشبینیده‌كات، به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان بگۆڕێت، بەڵام هێشتا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه عه‌بادی لیستێك بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه به‌ئاسانی قبوڵ ناكرێت له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌و دوو كۆبوونه‌وه‌یه، دوای ئه‌وه‌دێت عه‌بادی شه‌وی رابردوو له وته‌یه‌كدا داوای له په‌رله‌مان و كوتله‌كان كرد هه‌ڵوێستی خۆیان دیاریبكه‌ن كه حكومه‌تی ته‌كنۆكراتیان ده‌وێت یان ده‌یانه‌وێت خۆیان كاندید پێشكه‌شبكه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، تائێستاش كورد‌و زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان هیچ كاندیدێكیان پێشكه‌ش به عه‌بادی نه‌كردووه، بۆ كابینه‌ی ته‌كنۆكرات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه ئاماده‌ی گۆڕینی وه‌زیره‌كانی نییه.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق به‌خه‌ندانی وت "كۆبوونه‌وه‌كان تایبه‌ت ده‌بێت به‌قسه‌كردن له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی سبه‌ی كه حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ریده‌كات هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه رووده‌دات".
عه‌بادی له وته‌كه‌یدا كه شه‌وی رابردوو ئاڕاسته‌ی گه‌لی عیراقی كرد رایگه‌یاند "به‌ڵێن به‌هه‌مووان ده‌ده‌م كه گۆڕانكاری وه‌زاری و چاكسازی جێبه‌جێبكه‌م و رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببمه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قه‌یرانی ئێستا قه‌یرانێكی سیاسیه‌و پێویسته به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێت.
عه‌بادی راشیگه‌یاند، مانگ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر داوای گۆڕانكاری وه‌زاری كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له په‌رله‌مان و كوتله‌كان كردووه هاوكاری بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كوتله سیاسییه‌كان سووربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كاندیدبكرێن به‌و پێیه‌ی سیستمی په‌رله‌مانی رێگه‌یان پێده‌دات به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن به‌پێی رێژه‌ی خۆیان، هه‌ندێ كوتله‌ی دیكه‌ش داوایان ده‌كرد له‌ده‌ره‌وه‌ی پشك پشكێنه ئه‌و كاره بكرێت تا رێگه خۆشبكرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی وه‌زاری له‌سه‌ر بنه‌مای نوێ.
