سەرۆكی هەرێمی كوردستان: جیهان شانازی بە كوڕ و كچانی پێشمەرگە دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان: جیهان شانازی بە كوڕ و كچانی پێشمەرگە دەكات

مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمی دەرچوونی 201 ئەفسەری ژن لە ئاكادیمیای سەربازی زاخۆ، گوتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، ناوی پێشمەرگە جێگەی شانازییە لە سەرتاسەری جیهان و جیهان شانازی بە كوڕ و كچانی پێشمەرگە دەكات.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان وێڕای پیرۆزبایكرن و دەستخۆشیكردن لە ژنە ئەفسەرەكان و مامۆستا و سەرپەرشتیارانی ئەكادیمیای سەربازی زاخۆ، رایگەیاند زاخۆ شایەنی هەموو جۆرە خزمەتێكە.

بارزانی باسی شەڕی دژی داعشی كرد و گوتی "لە شەڕی دژی داعشدا پێشمەرگە كوڕ و كچەكان ئازایەتی خۆیان بۆ جیهان سەلماند و، ناوی پێشمەرگە جێگەی شانازییە لە سەرتاسەری جهان". جەختیشیكردەوە جیاوازی لەنێوان پێشمەرگەی كوڕ و كچدا نییە

ئەكادیمیای سەربازیی زاخۆ لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 1996 دامەزراوە و تاوەكو ئێستا لە 21 خول، 6 هەزار و 500 خوێندكار بڕوانامەیان تێدا، بۆیەكەمجاریش ئەمساڵ لەسەر ئاستی عێراق پۆلێك ئەفسەری ژن بڕوانامەی بەكالۆریۆسی سەربازییان تێدا بەدەستهێنا.


















رووداو
Top