بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر لەگەل سەرپەرشتیارانی یەکەمی پەروەردەی قەزاکان کۆبۆوە ، بە ئامانجی کەم کردنەوەی ژمارەی پەروەردەی قەزاکان کە لە ئێستادا ژمارەی پەروەردەی قەزاکان لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر١١پەروەردەیە، لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بەئامادەبوونی مامۆستا (بەشدار عەبدوڵخاڵق ) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بە وەکالەت و مامۆستا فوئادکەریم بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن لەپەروەری گشتی ھەولێرو جێگرانی سەرپەرشتیکردن لەدیوانی پەروەردەی گشتی لەگەل یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی قەزاکان کۆبۆوەنەوە. بەئامانجی قسەکردن و دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە لەسەر لێکدان وکەم کردنەوەی پەروەردەی قەزاکان لە سنوری قەزاکانی پارێزگای ھەولێر بۆ ئاسانکردن و باشتر کردنی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکان و وەرگرتنی ڕاو سەرنجی سەرپەرشتارانی یەکەم لەم بارەیەوە گفتووگۆی لەبارەیەوە کرا بۆ باشتر بەڕێوەچوون و ڕاپەراندنی ئیشو کارەکان کەئەمەش بەرەوپێش چونێکی چاک بەخۆیەوە دەبینێ لەرووی ڕێکخستنی مێلاکی قوتابخانەکان و کەم کردنەوەی خەرجی پێویست چونکە لە ئێستادا بە ھۆی زۆری ژمارەی پەروەردەکان خەرجییەکی زۆر دەکەوێتە سەر باری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆیە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرنامەیەکی تۆکمەی داناوە بۆ ڕووبەروو بوونەوەی قەیرانی دارایی و بۆیە لەسەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم ئەم پلانە جێ بەجێ دەکرێت.