ھه‌ردوو بانکی ناوه‌ندیی عێراق و ئێران رێککه‌وتننامه‌یان مۆر کرد
ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی بڵاوی کرده‌وه، له سه‌ردانی وه‌فدی ئێران به سه‌رۆکایه‌تیی "که‌مال خه‌رازی" بۆ عێراق، ھه‌ردوو وڵات رێککه‌وتننامه‌یان له که‌رتی بازرگانیی به‌ده‌ر له نه‌وت مۆرکردووه.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی ئاشکرای کردووه، له سه‌ردانه‌که‌یدا، خه‌رازی وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ "ھه‌مام حه‌مودی" جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆبووه‌ته‌وه و ھه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی ناوه‌ندیی عێراق و ئێرانیش ئاماده بوون و رێککه‌وتننامه‌یان له بواری ئابووری و بازرگانیی به‌ده‌ر له نه‌وت مۆر کردووه.
به‌ھۆی شکستی حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی له به‌غدا و سه‌رقاڵی به کۆمه‌ڵێک گرفته‌وه، به‌شێکی وه‌فده‌کانی ده‌ره‌وه که دێنه به‌غدا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌که‌ن، ئه‌گه‌رچی کاره‌کانیش په‌یوه‌ستن به حکومه‌ته‌وه، له‌وانه مۆرکردنی رێککه‌وتننامه له‌نێو بانکه‌کاندا، به‌ڵام به‌ھۆی به‌رده‌ستنه‌بوونی حکومه‌ت، ئه‌و ڕێککه‌وتنه له په‌رله‌مان ئه‌نجام دراوه.
