بنكه‌یەکی دابه‌شكردنی كارتی نیشتمانی لە هەولێر کرایەوە
یه‌كه‌مین بنكه‌ی كارتی نیشتمانی له شاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كرایه‌وه، وه‌زیری ناوخۆش رایگه‌یاند تا كۆتایی ساڵی 2017 هه‌وڵده‌ده‌ن 111 بنكه‌ی تر بكه‌نه‌وه.
كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی بنكه‌كه‌دا رایگه‌یاند: "دروستكردنی كارتی نیشتمانی له‌هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه‌و یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت له‌رووی ئه‌منیه‌وه".
وتیشی: "هه‌وڵده‌ده‌ین تا كۆتایی ساڵی 2017، 111 بنكه‌ی تر له‌هه‌موو هه‌رێمدا بكه‌ینه‌وه‌و كارته‌كه دابه‌شبكه‌ین به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا".
كه‌ریم سنجاری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌رێگه‌ی ئه‌و كارته‌وه ده‌توانرێت سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كان پێشكه‌شی هاوڵاتیان بكرێت و ساڵانه‌ش له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌سه‌عاتێكدا ده‌توانرێت زانیارییه‌كانی نوێبكرێته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم راشیگه‌یاند، ده‌زگای چاودێری دارایی هه‌رێم داوای له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كان كردووه كار به‌و كارته‌ی هاوڵاتیان بكه‌ن به‌تایبه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم.
حكومه‌تی عیراق له مانگی حه‌وتی ساڵی رابردوو، پرۆژه‌ی كارتی نیشتمانی راگه‌یاند، تا له‌جیاتی هەرچوار ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی، پێناسی باری شارستانی، فۆرمی خۆراك، كارتی نیشته‌جێبوون بەكاربهێنرێت و هەموویان لەو كارتەدا كۆده‌كرێنه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له وته‌یه‌كدا له‌میانی ئاهه‌نگی راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی "كارتی نیشتمانی" له به‌غدای پایته‌خت ساڵی رابردوو رایگه‌یاندبوو، یه‌كێك له پلانه‌كانی حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانییه كه سوودی ئه‌منی زۆری هه‌یه.
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی كارتی نیشتمانی، حكومه‌تی عیراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "GND" و كۆمپانیای ئه‌تڵه‌س كردووه به به‌های 120 ملیۆن دۆلار بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و 350 فه‌رمانگه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق بۆ ده‌ركردنی ئه‌و كارته ته‌رخانده‌كرێن.
خه‌ندان
