كونسووڵخانه‌ى كۆریای باشوور له هەرێمی كوردستان ده‌كرێته‌وە
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕاسپاردوه به ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كونسووڵخانه‌ى وڵاتى كۆریای باشوور له شارى هه‌ولێر.
بەپێی ڕوونکردنەەکە، به‌پێی ماده‌ى 26 له یاسای خزمه‌تگوزاریی ده‌ره‌وه‌ى ژماره 45 له‌ساڵی 2008، كۆنسوڵخانه‌كه ده‌كرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هەرێمی کوردستان بگرێته‌وه.
دوای پرۆسەی ئازادیی عێراق كۆریای باشوور به هێزێكى سه‌ربازیی ناسراو بە تیپی زەیتوون به‌شداریی هێزی هاوپه‌یمانانی لە عێراق كرد، بەڵام تا ئێستا ئەو وڵاتە کونسووڵخانەی لە کوردستان نەکردوەتەوە.
هەتا ئێستا کاتی کردنەوەی کونسووڵخانەی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە.
باس‌نیوز
