سەرۆك بارزانی داوای دڵنیایی بۆ مهسیحییهكان دهكات
بارزانی ئهمڕۆ له پهیامێكدا كه ئاڕاستهی مەسیحییەكانی كردووه لە كوردستان و عیراق و سەرتاسەری جیهان بهبۆنهی جهژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) رایگهیاندووه "ئێمە هەموومان لە وڵاتەكەماندا یان پێكەوە دەمرین یان بە سەربەرزی پێكەوە دەژین".
راشیگهیاندووه "تیرۆریستانی دوژمنی خودا و مرۆڤایەتی لەسەر دەستی پێشمەرگە تووشی شكست هاتوون و خوشك و برا مەسیحییەكانمان بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە ناوچەكانیان و پێویستە لەدوای لەناوچوونی تیرۆریستان ڕێوشوێنی و دڵنیاییەكی وا بە خوشك و برا مەسیحییەكانمان و پێكهاتەكانی تر پێبدرێت كە بتوانن بە ئاسوودەیی و ئاشتی بژین و چیتر كارەساتەكان دووبارە نەبنەوە".
بارزانی جهختیشیكردووهتهوه، خوشك و برا و هاوڵاتیانی مەسیحی كوردستان لە هەموو بارودۆخێكدا لە سایەی كولتووری پێكەوەژیانی كوردستان وەك پێكهاتەكانی دیكە بە یەكسانی ژیان بەسەردەبەن و ئاسایش و كەرامەت و مافەكانیان پارێزراوە.
ههر بهبۆنهی ئهو جهژنهوه، ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند "بەهۆی شەڕی نەخوازراوی تیرۆریستانەوە هەرێمەکەمان بووەتە پەناگەی هەزاران هاوڵاتی کریستیانی ناوچەکانی دیکەی عیراق کە لە دەست شەڕ و تیرۆر، بە ناچاری ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووە و حکومەت و گەلی کوردستان بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە باوەشیان بۆ کردوونەتەوە".
ئهنجومهنی وهزیران هیواشی خواستووه "بە بازووی هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و دۆستانمان بە زوویی بەرەی تیرۆر و تاریکی شکستی هەتاهەتایی پێبهێنرێ و سەرجەم ئاوارە و پەنابەران و لەنێویشیاندا خوشک و برایانی کریستیانی ئاوارە بە سەربەرزی و ئاسوودەیی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
