سوپای عێراق بە باوەڕەوە شەڕ ناكەن
(جەمال مۆرتكە) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزی پێشمەرگە لەو پرۆسەیەی سوپای عێراق لە سنووری مەخموور دەستی پێ كردووە، بەشدار نییە و تەنیا چاودێری دەكات و سەنگەرەكانی خۆی قایم دەكات، بەڵام بڕوا ناكەم سوپای عێراق بەم شێوەیە بتوانێ هیچ سەركەوتنێك بە دەست بێنێت، تەنیا زەرەر و شكستی دەبێت، لەبەر ئەوەی ئەمانە بە باوەڕەوە شەڕ ناكەن و تەنیا بۆ پرسی تاكەكەسییە".
(مۆرتكە) گوتیشی: "سوپای عێراق لە دوو قۆڵەوە پرۆسەكەیان دەست پێ كردووە كە لە قۆڵی نەسر هیچ پێشڕەوییان نەكردووە و تەنیا زەرەریان داوە، لە قۆڵێكی دیكەیش دوو گوند هەبوون پێشتر پێشمەرگە ئازادی كردبوون و دواتریش چۆڵی كردن و داعشی تێدا نەمابوو، بۆیە ئەوان گرتوویانەتەوە و دوێنێیش گوندێكیان گرتووە و دەنگۆی ئەوە هەیە كە جارێكی دیكە چۆڵیان كردبێتەوە، سوپای عێراقیش زیانی زۆری بەركەوتووە و كوژراو و برینداریان هەیە كە لەنێویاندا پلەی ئامرفەوج هەیە كوژراوە".
بە باوەڕی ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە، کە بێت و ئەو چەك و پێداویستیانەی لە دەست سوپای عێراقن، بە دەست هێزی پێشمەرگە بونایە، بە تەنیا دەیانتوانی تا دووڕێیانی گەیارە ئازاد بكات.
