سه‌رۆكی‌ عه‌شیره‌تی‌ ده‌لۆ كۆچی‌ دوایكرد

سه‌رۆكی‌ عه‌شیره‌تی‌ ده‌لۆ كۆچی‌ دوایكرد
شه‌وی‌ رابردوو ئیسماعیل عه‌زیز خانی‌ ده‌لۆ سه‌رۆكی‌ عه‌شیره‌تی‌ ده‌لۆ له‌ ته‌مه‌نی‌ 77 ساڵیدا له‌هه‌ولێر كۆچی‌ دوایى كرد.

ئیسماعیل خانی‌ ده‌لۆ له‌ ساڵی‌ 1939 له‌ گوندی‌ ئیبراهیم خان له‌ شارۆچكه‌ی‌ كفری‌ له‌دایك بووه‌ و دوو ژنی‌ هێناوه‌ و خاوه‌نی‌ سێ‌ كچ و دوو كوڕه‌، كاتژمێر 6:50 شه‌وی‌ رابردوو له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆچی‌ داوایی كردووه‌.

سواره‌ كوڕی‌ ئیسماعیل خانی‌ ده‌لۆ: "باوكم پیاوێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بووه‌ و دژی‌ چه‌ك و توندوتیژی‌ بووه‌، هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌یداوه‌ ئاشته‌وايی بخاته‌ نێو خه‌ڵك".خه‌ندان
Top