كەشناسی هەرێم: لەم شارانەی كوردستان ئەگەری دروستبونی لافاو هەیە

كەشناسی هەرێم: لەم شارانەی كوردستان ئەگەری دروستبونی لافاو هەیە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی یەكشەممە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە لە هەندێك شارو شارۆچكەی هەرێمی كوردستان.

لە راگەیاندراوێكدا ، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لە ئەمڕۆوە كاريگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور و دەریای ناوەڕاست كار دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان و دەبێتە هۆی دەستپێكردنەوەی باران بارین، كاریگەری ئەو دوو نزمە پاڵەپەستۆیانەی ئاماژەی پێكراوە چڕتر دەبێتەوە لە رۆژی یەكشەممە 27ی ئازاری 2016، كە دەبێتە هۆی باران بارینی بەخوڕ لە هەرێمی كوردستان".

ئاماژە بەوەشكراوە: " ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە لە هەندێك شارو شارۆچكەی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی( هەولێر، سلێمانی كەركوك)".
Top