هه‌په‌گه به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وەکە‌ی ئامه‌د راگه‌یاند
له راگه‌یێندراوێكی تایبه‌تدا كه شه‌وی رابردوو هه‌ینی 25-3-2016 بڵاوكرایه‌وه، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گای هێزه‌كانی جه‌ندرمه له ناوچه‌ی مه‌رمه‌ر سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی لیجه له ئامه‌د راگه‌یاند، کە بەپێی راگەیێندراوەکە 28 سه‌ربازی سوپای توركیا کوژراون.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه: "به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنه دڕندانه‌كانی سوپا له باكووری كوردستان، بڕیاری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكمان ده‌ركرد به‌ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و زانیاریمان هه‌بوو به‌وه‌ی 60 جه‌ندرمه له‌م باره‌گایه هه‌یه‌و 20 ئاسایشی هێزه‌كانی تایبه‌تیش بۆ هه‌مان شه‌و میوانیان ده‌بن و ئێمه‌ش به‌هه‌لمان زانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ست پێبكه‌ین".
هه‌روه‌ها هاتووه، به‌ر له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هێزێكی گه‌ریلاكانمان له‌نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌دا جێگیركرد و دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش پێكدادانێكی سه‌ختمان له‌گه‌ڵیان ئه‌نجامداو 28 سه‌ربازمان كوشت و 30 سه‌رباز برینداربوون و 3 زریپۆش و بارهه‌ڵگریشمان سوتاند.
فه‌رمانده‌یی هه‌په‌گه هه‌روه‌ها راگه‌یێندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتی سوپای توركیای به‌درۆخسته‌وه كه رایگه‌یاندبوو، ته‌نیا 3 سه‌رباز كوژراوه و 24 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربووه‌و جه‌ختیانكرده‌وه له تۆڵه‌ی هه‌ڤاڵ شه‌هید شه‌ڤگه‌ر 28 سه‌ربازمان كوشت و 30 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
شه‌وی پێنجشه‌ممه 24-3-2016 كاژێر 10:10 خوله‌ك به‌كاتی هه‌ولێر كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی به‌ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەباره‌گای هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ی ناوچه‌ی مه‌رمه‌ر له شارۆچكه‌ی لیجه له‌سه‌ر رێگا‌ی سه‌ره‌كی ئامه‌د - ئێلیە ئه‌نجامدرا.
رووداو
