ئاماری رووداوه‌كانی هاتوچۆی هه‌ولێر لە رۆژی نەورۆزدا
رائید فازڵ حاجی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، پلانه‌كه‌مان به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا و خه‌ڵكی هه‌ولێریش پابه‌ندی پلانه‌كانی هاتوچۆ بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێک رووداوی هاتوچۆ روویاندا هه‌رچه‌نده رووداوه‌كان كه‌متر بووه، به‌ڵام ژماره‌ی قوربانیان زیاتر بووه.
وتیشی: "له‌كۆی 7 رووداوی هاتوچۆ 11 هاوڵاتی برینداربوو، یه‌ك هاوڵاتیش گیانی له‌ده‌ستداوه و پێنج له‌رووداوه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی شار بووه و یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌رخۆشی و یه‌كێكیش به‌هۆی ماتۆرسكلیه‌وه بووه".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ره‌تیشیكرده‌وه، گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب كێشه‌ی هاتوچۆیان دروستكردبێت، چونكه ئه‌وان له‌رێگه‌ی كۆمپانیا گه‌شیاریه‌كان و پاسی تایبه‌تی گه‌شتیاریەوە هاتوون.
