هێرشەکەی مەخموور.. پردی گەیارە خاپوور کرا

 هێرشەکەی مەخموور.. پردی گەیارە خاپوور کرا
لە هێرشەکەی ئەمڕۆی سوپای عێراق بە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، پردی گەیارە خاپوور کرا و چەند گوندێکیش کۆنتڕۆڵ کرانەوە.



سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (24.3.2016)، هیرشی سوپای عێراقی، به‌ هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی هێزه‌ هاوپه‌یمانییه‌كان، بۆ سه‌ر باشووری ڕۆژئاوای مه‌خموور ده‌ستی پێ كرد و لە یەکەم هەنگاویشدا، پردی گەیارەیان لە نێوان شارۆچکەی مەخموور و شارۆچکەی گەیارەی سەر بە پارێزگای نەینەوا خاپوور کرد.


به‌ پێی زانیارییه‌كان، هێرش بۆ سه‌ر گونده‌كانی: کەرمردی، کودیلە، مەهانە و سەرائب جەبر كراوه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ گونده‌كانی کەرمەردی و کودیلەیان بەبێ هیچ بەرەنگاربوونەوەیەکی داعش کۆنترۆڵ کرانەوە.


له‌و هێرشه‌دا هێزەکانی لیوای91ی فیرقەی 15، کە کوردن و هێزەکانی لیوای 72 بەشداریان كردووه‌ و تا ئێسته‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.



سه‌عات 6ی ئه‌م به‌یانییه‌ هێرشه‌كه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌.



باسنیوز
Top