موقتەدا سەدر داوایەک ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەکات

 موقتەدا سەدر داوایەک ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەکات
بە مەبەستی پشگیری کردنی لە چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی، ڕابەری ڕەوتی سەدر، داوای پشتیوانی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و “سەرۆك بارزانی”ش وەڵامی دەداتەوە.



"موقتەدا سەدر"، ڕابەری ڕەوتی سەدر، لە فشار خستنە سەر حکوومەتی عێراق تا چاکسازی ڕیشەیی ئەنجام بدات، بەردەوامە. لەمبارەیەشەوە د."ئەردەلان نوورەدین"، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: ئامانجی سەدر هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی عێراقە، بۆ ئەوەی حکوومەتێکی دیکە درووست ببێت، پرسیارەکە ئەوەیە تاچەند سەدر لە هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی عەبادی سەردەکەویت؟”. جەختیشی لەوە کردەوە کە “حەیدەر عەبادی”، بڕیاری چاکسازی لە حکوومەتەکەی داوە، داواشی لەلایەنەکان کردووە پشگیری بکەن.



ئەو ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی ڕوون کردەوە کە تاوەکو ئێستا، نازانرێت سەدر بە گۆڕانکارییەکانی عەبادی ڕازی دەبێت یان نا؟ چونکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە نەداوە. گوتیشی: “سەدر بە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە “مەسعود بارزانی”، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کردووە، بۆ ئەوەی لە چاکسازییەکاندا پشتگیری بکات، بارزانیش ئامادەیی خۆی دەربڕیووە، بە مەرجێک چاکسازی لە پێناوی لێدانی سیاسی نەبێت و پشکی کورد پارێزراو بێت".






باسنیوز
Top