سەرۆك بارزانی و ڕایان كرۆكێر گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ته‌ناهییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد

 سەرۆك بارزانی و ڕایان كرۆكێر گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ته‌ناهییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق باسیان له‌ شەڕی داعش و هەڕەشەی تیرۆریستان و ئەو فاكتەرە سیاسییانەی كاریگەرن لەسەر ڕێڕەوی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرد.


ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی 3ـی 2016 لە سەلاحەدین "سەرۆك مەسعود بارزانی " سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی هزر و لێكۆلینەوەی ئەتلەنتیس كرد كە پێكهاتبوو لە ڕایان كرۆكێر باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە عێراق و سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە ئاییندەی عێراق لە ئەنجوومەنەكە و خاتوو نوسەیبە یونس ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری لیژنەی تایبەت بە ئاییندەی عێراق لە ئەنجوومەنی هزر و لێكۆلینەوەی ئەتلەنتیس.



لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی عێراق و كوردستان و هەروەها پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكان و پێشبینییەكان بۆ داهاتووی عێراق و ناوچەكە و كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها تیشك خرایە سەر شەڕی داعش و هەڕەشەی تیرۆریستان و ئەو فاكتەرە سیاسییانەی كاریگەرن لەسەر ڕێڕەوی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە.



هەر لەم دیدارەدا شاندی میوان باسی پڕۆژەی ڕاپۆرتێكی تایبەتیان كرد كە ئەنجوومەنەكەیان لەسەر ئاییندەی عێراق ئامادەی دەكات و پاشان دەیخاتە بەردەم ئیدارەی داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەیكا.



باسنیوز
Top