به‌په‌له.. له گوێڕ پێشمه‌رگه هێرشێكی داعش تێكده‌شكێنێت
"حاكم جه‌مال جه‌لال" یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێڕ گوتی: كاتژمێر (6:15) خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه(17-3-2016) چه‌كدارانی داعش له نزیك پردی گوێڕ هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدا و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لێیان هاتنه ده‌ست و وه‌ڵامیان دانه‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستی پێكرد".
گوتیشی: "له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیانێكی زۆریان به چه‌كدارانی داعش گه‌یاند و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و بریندار بوونه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاماری درووستمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه".
ناوبراو ئاشكراشی كرد كه ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن.
باس‌نیوز
