سەرۆك بارزانی داوا دهكات له جێبهجێكردنی بڕیارهكانی چاكسازی چاوپۆشی لهكهس نهكرێت
ماڵپهری فهرمی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردووهتهوه ، ڕۆژی پێنجشەممە (17-3-2016) لە سەلاحەدین" سەرۆك مەسعود بارزانی" سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی چاكسازی و بەدواداچوون بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری و دەستەی دەسپاكی و دەزگەی داواكاری گشتی و دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ ئەنجوومەنی دادوەری و دەزگە چاودێرییەكانی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و ڕێنوێنیی پێویستی بۆ خێراتركردنی پڕۆسەی چاكسازی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە خستەڕوو و داوایشی كرد لە جێبەجێكردنی بڕیارەكان چاوپۆشی لە كەس نەكرێت و هیچ كەیس و كەسێكیش لە لێپێچینەوە و دادگاییكردن ئیستیسنا نەكرێت لە هەر پلە و پایەیەكدا بێت و سەر بە هەر هێز و لایەنێك بێت و هەروەها هەنگاوەكانی چاكسازی و بەدواداچوون بۆ گەندەڵی و سەرپێچییەكان سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان بگرێتەوە.
لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بەشداربووان ڕۆشناییان خستەسەر هەنگاوە كردارییەكانی پڕۆسەی چاكسازی و باسی ئەو كۆسپ و تەگەرانەیان كرد كە دەبنە ڕێگر لەبەردەم بەدواداچوون بۆ كەیسەكان و بڕیاری پێویست بۆ نەهێشتنی كۆسپ و تەگەرەكان درا.
باسنیووز
