ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: یوسف محه‌مه‌د كوردستانی گه‌یاند به‌م ڕۆژه ناخوشانه
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان،به(ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس)ی ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌تای دروشمه‌كانی بزۆتنه‌وه‌ی گوڕان ئه‌وه‌بوو كه ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دوربێت له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی، به‌لام یوسف محمد په‌رله‌مانی دایه ده‌ست نه‌وشێروان و بزۆتنه‌وه‌ی گوڕان.
عه‌لی عه‌ونی گوتی: هه‌موومان له بیرمانه كاتێك شه‌ڕی براكوژی روویدا، خوێن له نێوان ئێمه‌و یه‌كێتیدا ده‌ڕژا به‌لام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه په‌رله‌مانی كوردستان مسداقیه‌تی له‌ده‌ست نه‌دا، خوالێخوشبوو(جه‌وهه‌رنامیق) سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مان توانی به‌لانس رابگرێت و شكوی په‌رله‌مانی هیشته‌وه، به‌لام یوسف محمد زۆر به منالانه په‌رله‌مانی به‌رێوه‌برد تا گه‌یاندی به‌م ڕۆژه، بویه پارتی سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت ناوبراو بگه‌رێته‌وه ناو په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌باره‌ت به قسه‌كانی یوسف محه‌مه‌د كه له دیداری سلێمانیدا كردبووی، عه‌لی عه‌ونی گوتی: نامانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م قسانه بدوێین، چونكه ئه‌م قسانه له ماموستایهكانی بوو ماوه‌ته‌وه كه له سالانی ١٩٦٤وه ده‌لێن، ئێمه پروفیسورین و خه‌لك هیچ نازانێت و نه‌خوێنده‌وارن، به‌لام له بیری كردووه كه خۆی به (قبول خاس) له زانكۆ وه‌رگیراوه.
ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتی: پارتی له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ده‌ربازكردنی كوردستان له‌و دوخه، له‌گه‌ل یه‌كێتیدا له گفتوگۆداین، وه‌ك پارتی ده‌مانه‌وێ ده‌ست به قوناغێكی نوێ بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له گوڕه‌پانی سیاسی كوردستان دان و ده‌بێت گوڕانیش له‌وه تێبگات كه گه‌ڕانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د بۆ په‌رله‌مان كوتایی هاتووه.
