سەرۆك بارزانی: پەیمان بۆ شەهیدانی هەڵەبجە نوێ ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (16.3.2016) سەرۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ساڵیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، په‌یامێكی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: "هەڵەبجە هێمای دڵڕەقیی داگیركاران و سیمبوڵی مەزلوومیەت و خۆڕاگریی گەلی كوردستانە".
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: "لە یادی كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا پەیمان بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان نوێ دەكەینەوە كە خوێن و قوربانیدانی گەلەكەمان بەفێڕۆ ناچێت".
