نوێنەری ئۆباما پەیامێک بۆ پێشمەرگە دەنێرێت
”برێت مەکگۆرک“، نوێنەری ”باراک ئۆباما“ی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە میانەی پانێڵێکدا لە دیداری سلێمانی، رۆژی چوارشەممە 16ـی ئاداری 1988 رایگەیاند، کە ئێستا کوردستانی باشوور ”سەلامەتترە“ و مەترسیی رێکخراوی توندڕەوی داعشی لەسەر نەماوە.
برێت مەکگۆرک دڵنیایی خۆی لە بەردەوامبوونی ئارامیی و سەقامگیریی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و رایگەیاند، بوێریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دژی چەکدارانی داعش، “لە یاد ناکەین و رێزمان بۆیان هەیە”.
مەکگۆرک سەرەخۆشی خۆیشی بۆ خەڵکی شاری هەڵەبجە نارد، کە رژێمی بەعسی عێراق بە چەکی کیمیاویی بۆردومانی کردن و زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی شەهیدبوون و ئاماژەی بەوەکرد، کە ”داعشیش چەکی کیمیاوی بەکار هێناوە و پێیوایە بۆ ئەوەی یادی قوربانییان بەرز رابگرین، ”دەبێت ڕووبەڕووی تیرۆر ببینەوە“.
سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 16ـی ئاداری 2016 راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە برێت مەکگۆرک، بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ”مەسعود بارزانی“ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە.
ئامانجی سەردانەکە، وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی دژی داعش و کۆکردنەوەی هەوڵەکانە لە دژی ئەو رێکخراوە.
باسنیوز
