ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌رده‌كا
به‌پێی راگه‌یندراوێكی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كه هه‌واڵه‌كانی ڕه‌وشی سووریا بڵاو ده‌كاته‌وه و باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌ن، پایته‌ختی به‌ریتانیایه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ "ستیڤان دی مستوورا"، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، كه تیایدا دوا پێشهاته‌كانی بارودۆخی سووریای باس كردووه، داوایان لێ كردووه سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی كورد بانگهێشتی گفتوگۆكانی ژنێف بكات.
لای خۆیه‌وه، "سالم موسه‌ڵت"، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای گفتوگۆكان، گوتی: "شاندی دانوسانكار ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌مه به‌ره‌و باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێكه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر دانوستانێكی جدی بكرێته‌وه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه".
ئه‌و گوته‌بێژه، گه‌شبینی خۆی خسته‌ڕوو له‌وه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو كۆتایی به نه‌هامه‌تی سووریاییه‌كان بێت، كه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ یادی شه‌ش ساڵی شۆڕش، له‌و وڵاته‌دا.
باس‌نیوز
